:: مێنۆی سه‌ره‌کی ::

سه‌ره‌تا
پۆستی ئه‌لیکتڕۆنی
ئه‌رشیف
هاوڕێیان
ده‌رباره‌ی من :: به‌سته‌ری به‌که‌ڵک :: *-عه ربه ت-*
*-عه ربه ت-وه رزش-*
*-عه ربه ت-كومبيوته ر -*
كاتي جيهاني
دروست كردني چه‌ند خواردنيَك
زانيارى به‌سود
ته‌ندروست
چاره‌سه‌ری سه‌رڕوتانه‌وه
ئایدز چیه؟
سيخورمة
جيهاني تاوان
بۆپیکه نین
كاميرةى شاراوة
نه خشه ی جیهان
زاخاوی مێشک
دڵت ببینه
تةنهاسةبر بكةو خؤت حةكةمبة
کارتی پیرۆزبایی
له م ماڵپه ره وه ناوت به جوانی بنوسه
کامیره ی شاراوه
ساڵی له دایکبونت
مه زاد خانه که
:: لۆگۆی دۆستان ::
RSS
سه‌ره‌تا
پۆستی ئه‌لیکتڕۆنی
ئه‌رشیف
هاوڕێیان
ده‌رباره‌ی من :: به‌سته‌ری به‌که‌ڵک :: *-عه ربه ت-*
*-عه ربه ت-وه رزش-*
*-عه ربه ت-كومبيوته ر -*
كاتي جيهاني
دروست كردني چه‌ند خواردنيَك
زانيارى به‌سود
ته‌ندروست
چاره‌سه‌ری سه‌رڕوتانه‌وه
ئایدز چیه؟
سيخورمة
جيهاني تاوان
بۆپیکه نین
كاميرةى شاراوة
نه خشه ی جیهان
زاخاوی مێشک
دڵت ببینه
تةنهاسةبر بكةو خؤت حةكةمبة
کارتی پیرۆزبایی
له م ماڵپه ره وه ناوت به جوانی بنوسه
کامیره ی شاراوه
ساڵی له دایکبونت
مه زاد خانه که
:: لۆگۆی دۆستان ::

RSS
هه‌ندێك له ژنان ناڕه‌زایی ده‌رده‌بڕن به‌رامبه‌ر به‌گۆڕانی هه‌ڵسوكه‌تی هاوسه‌ره‌كانیان پاش ماوه‌یه‌كی كه‌م له‌دوای هاوسه‌رگیری، پاش لادانی ئه‌و ده‌مامكه‌ی له‌سه‌ر ده‌م‌و چاویان بوو له‌سه‌ره‌تای چه‌ند مانگی یه‌كه‌می ژن‌و هاوسه‌رێتیاندا ژنان تووشی سه‌رسامی یان ( شڵه‌ژان) ده‌بن، واده‌زانن كه ئه‌وان له‌خه‌ودا بوون‌و له‌و خه‌وه ڕاپه‌ڕیون، یان له‌گه‌ڵ كه‌سایه‌تیه‌كی تردا بوون نه‌ك هاوسه‌ره‌كانیان. ژنان بۆچوونیان وایه كه ڕاستی كه‌سایه‌تی پیاو ده‌رناكه‌وێت هه‌تا دوای گواستنه‌وه، داواكارن كێشه‌كانیان به‌شێوه‌یه‌كی ئه‌فسوونگه‌رانه چاره‌سه‌ر بكرێت كه زۆربه‌ی له‌دوای مانگی هه‌نگوینیه‌وه ده‌ست پێده‌كات . (س ) كه مامۆستایه ده‌ڵێت: مێرده‌كه‌م دیلی كردبووم چونكه من به‌شێوه‌و ڕوخساری هه‌ڵخه‌ڵه‌تام. ئه‌و ده‌ڵێت: ته‌نها چه‌ند مانگێك به‌سه‌ر شوكردنه‌كه‌یدا تێپه‌ڕیوه‌و چیتر ناتوانێت خۆڕاگربێت به‌رامبه‌ر به‌هه‌ڵسوكه‌وتی هاوسه‌ره‌كه‌ی. ده‌شڵێت: مێرده‌كه‌م له‌كاتی سواربوونی له‌ئوتومبێلدا سه‌ری ده‌رده‌هێنێته ده‌ره‌وه‌و تف هه‌ڵده‌دا به‌سه‌ر شه‌قامه‌كه‌دا، ئه‌مه وای لێ ده‌كات هه‌ست به‌شه‌رمه‌زاری بكات، هه‌روه‌ها له‌ژوری نوستن نان ده‌خوات چا به‌ده‌نگێكی به‌رزی ناخۆش ده‌خواته‌وه، جگه‌ره‌كه‌ی له پیاڵه‌ی چاكه‌دا ده‌كوژێنێته‌وه كاتێك كه‌ته‌پڵه‌كی جگه‌ره‌كه له‌ته‌نیشتیه‌وه‌یه‌تی . بتول واداده‌نێت ناخۆشترین شت له‌هه‌ڵسوكه‌وتی هاوسه‌ره‌كه‌یدا ئه‌وه‌یه هیچ جیاوازییه‌ك له‌نێوان جلوبه‌رگی چونه ده‌ره‌وه‌و ئیشكردن‌وجلی خه‌ودا ناكات، هه‌روه‌ها وتی: مێرده‌كه‌م هیچ له‌م خه‌سڵه‌تانه‌ی نه‌بوو پێش به هاوسه‌ربوونمان، به‌ڵكو پاك‌و خاوێن بوو ئه‌یزانی چۆن هه‌ڵسوكه‌وت بكات تا خه‌ڵك ڕێزی لێ‌بگرن، هه‌موو شایه‌تی بۆ ده‌ده‌ن به‌خوڕه‌وشتی چاك . (نه‌دا) ژنی ماڵه‌وه‌یه یاده‌وه‌رییه‌كان دێته‌وه یادی‌و ده‌ڵێت: مێرده‌كه‌م پێش گواستنه‌وه‌م پیاوێكی نموونه‌یی‌و به‌خشنده بوو ئه‌ترسا له‌وه‌ی هه‌ستم بریندار بكات ئه‌گه‌ر ته‌نها به ووشه‌یه‌كیش بێت، هه‌موو كات باسی خۆشه‌ویستی بۆ ئه‌كردم، وام هه‌ست ده‌كرد دڵخۆشترین ژن ده‌بم، به‌لاَم دوای گواستنه‌وه گۆڕا،هیچ كات گوێی به‌هه‌ستم نه‌ده‌دا، ئه‌و ده‌یه‌وێت متمانه‌م به‌خۆم نه‌مێنێت یان بمشكێنێت . هه‌روه‌ها ( نه‌دا) ده‌ڵێت: ئێستا مێرده‌كه‌م كه‌سایه‌تییه‌كی سه‌یری هه‌یه، به‌درێژایی شه‌و به‌بێ ده‌نگی داده‌نیشێ‌و یه‌ك ووشه نادركێنێ ته‌نها له‌كاتی پێویستدا نه‌بێت ئه‌ویش بۆ داخوازییه‌كانی خۆی كه گۆڕاوه له‌چرپاندنه‌وه بۆ هاواركردن. خواردن به‌شێوه‌یه‌كی ناشارستان ( عه‌بیر) دكتۆره‌یه لێدوانه‌كانی پێش خۆی ته‌واو ده‌كات‌و ده‌ڵێت: من تووشی هه‌راسان بوون ده‌بم كاتێك مێرده‌كه‌م ده‌بینم ده‌چێته پێشه‌وه بۆ خواردن به‌شێوه‌یه‌كی ناشارستانی‌و ده‌ڵێی یه‌كه‌مجاره له‌ژیانیدا خواردن ببینێ . یان ده‌ڵێت: له‌پێشبركێدایه كاتێك له‌میوانداری خێزانی ده‌بین چاوه‌كان دوای ده‌كه‌ون ئه‌ویش له‌نێوان جۆری خواردنه‌كاندا ده‌گه‌ڕێت ئه‌ڵَێی ئێستا له‌برسێتی هاتۆته‌وه، ئێستا داوای لێ بووردن ده‌كه‌م كاتێك بانگمان ده‌كه‌ن بۆ میوانداری خێزانی یان له‌لایه‌ن ناسیاوه‌كانیه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی تووشی شه‌رمه‌زاری نه‌بم ناچم . (هالا) ژنی ماڵه‌وه‌یه به‌ده‌ست گه‌ڕه‌لاوژێی مێرده‌كه‌یه‌وه ده‌ناڵێنێت، چونكه هاوسه‌ره‌كه‌ی شته‌كان له‌هه‌ر سوچ‌و قوژبنێكدا بیه‌وێ دایده‌نێت، ئه‌و واده‌بینێت ئه‌و شته‌ی كه تووشی ده‌مارگیری ده‌كات ئه‌وه‌یه كاتێك مێرده‌كه‌ی دوای نیوه‌شه‌و دێته‌وه بۆ ماڵه‌وه‌و هه‌ڵی ده‌سێنێ له‌خه‌و ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ی پرسیاری لێ بكات ئایا فلاَنه شتی له‌كوێ داناوه. (باحموده) پسپۆڕی ده‌روونی بنكه‌ی ( شه‌فا ئه‌لتبی ) یه‌و ده‌ڵێت: ئه‌م كارانه سروشتین له‌سه‌ره‌تای په‌یوه‌ندی ژن‌و مێردایه‌تیدا، كاتێك هه‌ریه‌كه‌یان وا خۆی ده‌رده‌خات كه‌سێكی نموونه‌یی یه‌و كه‌موكوڕییه‌كانی ده‌رناخات یان لێی دوور ده‌كه‌وێته‌وه، واڕوون بۆته‌وه دوای تێپه‌ڕبوونی ماوه‌یه‌كی كه‌م نمونه‌یی كه‌م ده‌بێته‌وه‌و كهمو كوڕییه‌كان ده‌رده‌كه‌ون‌و كێشه‌ی نێوانیان ده‌ست پێده‌كات، هه‌ندێ جاریش ئه‌مانه به‌مانای ته‌واوی كه‌موكوڕی نایه‌ن، به‌لاَم هیچ لایه‌كیان ناتوانن وازی لێ بهێنن، ناكۆكیه‌كان لێره‌وه ده‌ست پێده‌كه‌ن، جا ئه‌گه‌ر ئه‌م هه‌ڵسوكه‌وتانه ده‌ستی پێكرد ئه‌میش ئه‌بێته هه‌راسانكردنی لایه‌نه‌كه‌ی تر، هه‌ستكردن به‌ڕقلێبونه‌وه‌و نه‌بوونی حه‌وانه‌وه، ئه‌بێت هه‌ردوولایه‌ن ژن‌و مێرد به‌ئاشكرا گفتوگۆ بكه‌ن له‌باره‌ی ئه‌و شتانه‌ی پێی توڕه ده‌بن. هوكات ( روبا) ده‌ڵێت: گفتوگۆ هه‌یه زۆر نزیكه له‌شه‌ڕێكی توندوتیژه‌وه كه ده‌بێته هۆی برینداركردنی ده‌روونی كه ئه‌مه‌ش شتێكی نه‌ویستراوه . ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێینه‌وه بۆ ڕابردوو ده‌بینین ژن‌و ژنخوازی له‌ڕۆژگاری باووباپیرانماندا بێ خۆشه‌ویستی یان یه‌كتر ناسین بوو، به‌لاَم ئه‌وان زۆرباش ئه‌ژیان پێكه‌وه، ژن ئارامگربوو له‌گه‌ڵ مێرده‌كه‌یدا، وای داده‌نا ئه‌و هه‌موو شتێكه له‌ژیانیدا، به‌هه‌مان شێوه ئه‌ویش ماڵه‌كه‌ی به‌هه‌موو شتێكی خۆی ده‌زانی‌و پارێزگاریش بوو، له‌و ده‌مه‌دا ژن هێنان چاره‌نووسێك بوو هه‌ر دوولا پێی ڕازی ده‌بوون‌و وایان داده‌نا كه‌ئه‌مه قسمه‌ت‌و نسیبه، بۆیه له‌و كاته‌دا حاڵه‌تی لێك جیابوونه‌وه‌مان نه‌ده‌بینی وه‌كو ئێستا كه له‌سه‌ر هیچ و پووچترین شت ڕووده‌دات . پسپۆڕی ده‌روونی له‌باره‌ی پیاوی ئاژاوه‌چییه‌وه ده‌ڵێت: گه‌ڕه لاوژێی نێوان شتێكی نه‌شیاوه كه ئه‌ویش به‌مه‌به‌ستی شكاندنی یه‌به‌رامبه‌ره‌و خۆدزینه‌وه‌یه له‌شته سه‌ره‌كییه‌كان، به‌شێوه‌ی جۆراوجۆر وه‌كو گه‌ڕه‌لاوژێی جل‌و به‌رگ‌و بلاَوكردنه‌وه‌ی گه‌ڕه‌لاوژێی نارێكی كات، گه‌ڕه‌لاوژێی هه‌ستی تێكه‌ڵ‌و پێكه‌ڵ، ئه‌ویش تێكه‌ڵه‌یه له‌خۆشه‌ویستی و ڕق‌و نه‌ویستن‌و قبوڵكردن، ئه‌وه‌ش وا له‌پیاو ده‌كات چ كاتێك بیه‌وێت له ژنه‌كه‌ی نزیك ده‌بێته‌وه، یان به‌پێ هیچ هۆیه‌ك نه‌یه‌وێت یان لێی دوور كه‌وێته‌وه، هه‌روه‌ها گه‌ڕه‌لاوژێی ڕه‌وشت له‌ناو ماڵدا . هه‌ر له‌م باره‌یه‌وه ده‌ڵێت: گه‌ڕه‌لاوژێی یان په‌شێوی بۆڕه‌وشت‌و خۆئاماده‌كردن‌و په‌روه‌رده‌كردن‌و بارودۆخی كۆمه‌لاَیه‌تی تاكه كه‌س خۆی ده‌گرێته‌وه، چونكه هه‌ندێ جار ژن ناتوانێت چاو پۆشی له‌هه‌ڵسوكه‌وتی مێرده‌كه‌ی بكات، پیاوه‌كه‌ش ناتوانێت ڕه‌وشتی خۆی بگۆڕێت، یان حه‌ز به‌وه ناكات، چونكه ئه‌و وا ڕاهاتووه له‌دروستبوونی ده‌روونی‌و زاتی خۆی یان واهه‌ست ده‌كات ئه‌و هه‌ڵسوكه‌وتانه‌ی خۆی ئاسایین‌و ژنه‌كه‌ی شه‌ڕی پێ ده‌فڕۆشێت و به‌دوای ئاژاوه‌دا ده‌گه‌ڕێت به‌بێ هیچ هۆیه‌ك، ئێستا د‌رك به‌وه‌ش ده‌كات گۆڕانی هه‌ڵسوكه‌وت وه‌كو هه‌موو تازه‌گه‌رییه‌ك پێویستی به‌هێمنی‌و ئارامی هه‌یه، چونكه هه‌ڵچوون‌و توڕه‌بوون به‌كه‌ڵك نایه‌ت‌و له‌سه‌ر هه‌ردوولا واپێویست ده‌كات یه‌كتریان بوێت‌و به‌كه‌مو كوڕیه‌كانی یه‌كتری ڕازی بن، چونكه له‌سه‌ر ئه‌م گوێ زه‌مینه‌دا كه‌سایه‌تی بێ كهمو كوڕی نییه . |
ۆچی پیاوان ئاره‌زووی پابه‌ند بوون ناكه‌ن، ئایا په‌یوه‌ندیت له‌گه‌ڵ كه‌سێك دا هه‌یه؟ ئه‌و كه‌سه پێت ده‌ڵێت گرنگیت پێ ده‌ده‌م و خۆشم ده‌وێیت به‌لاَم باس له گرنگی تۆ بۆ ئه‌و نه‌كراوه تاچه‌نده گرنگی به په‌یوه‌ندیه‌كه‌ت ده‌ده‌یت له‌گه‌ڵی دا به‌لاَم به‌داخه‌وه زۆرێك له پیاوان ئه‌و پرسیاره له‌خۆیان ده‌كه‌ن ئایا بۆ له‌كات په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستی دا ئه‌و گرنگییه ناده‌ن به كه‌سی به‌رامبه‌ر وه‌كو پێشتر گرنگیان پێ داوه.
ئه‌مانه چه‌ند ئامۆژگاریه‌كن بۆ ڕزگاربوون له‌و پرسیاره:
1-بوارێك بده به گفتوگۆكردن‌و ئاخافتن پێ مه‌بڕه‌و گوێی لێ راگره به‌بێ ئامۆژگاری كردن‌و ره‌خنه گرتن.
پیاوان پێویستیان به حه‌وانه‌وه هه‌یه له‌كاتێك دا له‌گه‌ڵ خۆشه‌ویسته‌كانیان دا ده‌بن هه‌ست به حه‌وانه‌وه‌یه‌كی زۆر ده‌كه‌ن‌و له‌كاتی گفتوگۆش دا نایانه‌وێت باس له رابردوو بكرێت‌و ئامۆژگاری بكرێن، پێویسته ئافره‌تیش خۆشه‌ویستی خۆیان بۆ ده‌ربڕن‌و گرنگیا پێ بده‌ن تاوه‌كو هه‌ست به‌و خۆشه‌ویستیه بكه‌ن‌و له‌ترسی دڵه‌ڕاوكێ ڕزگاریان ببێت كه زۆرێك له پیاوان باوه‌ڕ به‌خۆشه‌ویستی ئافره‌تان ناكه‌ن تاوه‌كو ماوه‌یه‌كی زۆریش دوای خۆشه‌ویستی .
2-ئافره‌تان ده‌بێ وا له پیاوان بكه‌ن كه یه‌كه‌مین كه‌سه له ژیانیانداو باشترین كه‌سه له ژیانیان دا.
3-پێویسته به‌ساده‌یی هه‌ڵسوكه‌وت بكه‌یت واته خودی خۆت چۆنه ئاوا هه‌ڵسوكه‌وت له‌گه‌ڵ خۆشه‌ویسته‌كه‌ت بكه‌یت وه نابێت هیواو ئاره‌زووه‌كانی خۆت بشاریته‌وه چونكه دوورنیه دوای ده‌ركه‌وتنی سروشتی خۆت ببێته هۆی جیابوونه‌وه تان.
4- هه‌ست‌و سۆزی خۆتی بۆ ده‌ربڕه به‌وه‌ی كه له‌ده‌ستت نه‌داوه‌و هیچ نه‌بێ به‌ڕێژه‌یه‌كی كه‌میش بێ ئه‌گه‌ر له‌دوای هه‌ر كێشه‌یه‌كیش بێ كه به‌رامبه‌ره‌كه‌ت جۆرێ له بێ هیوایی له‌لا دروست ببێت.
5-كارێكی وامه‌كه كه‌هه‌موو شتێك له پێناوت دا بكات وه‌یان خه‌رجیه‌كی زۆر بكات ئه‌گه‌ر له‌لایه‌نی ماددیی یه‌وه به‌رامبه‌ره‌كه‌ت باشتر بوو له‌تۆ .
6-له‌سه‌ره‌تای گرنگی پێ دانت دا له‌لایه‌ن كه‌سی به‌رامبه‌ره‌وه هه‌ست به دڵه‌راوكێ‌و دڵپیسی مه‌كه چونكه سه‌ره‌تای هه‌ست كردنێتی به‌خۆشه‌ویستی یه‌كه‌و گرنگیت پێ ده‌دات.
7-پێویسته پابه‌ند بیت به خۆشه‌ویستی‌و هه‌ستوسۆزه‌وه به‌رامبه‌ری.
8-پێویسته راستگۆ بیت له ده‌ربڕینی راستیه‌كان دا‌و چونكه ئه‌و كه‌سه‌ی به‌رامبه‌رت پێویستی پێته‌و تۆی خۆش ده‌وێت.
9-دوای ماوه‌یه‌ك له ناسینی كه‌سایه‌تی كه‌سی به‌رامبه‌ر هه‌وڵ بده له‌دوای مانگێك كه‌سی خێزانه‌كه‌ی بناسیت‌و گرنگترین كه‌سیش له‌لای كێیه.
10-ئاگاداربه له‌وه‌ی كه‌پێی ده‌به‌خشیت له هه‌رشتێك بێ وه‌ك له‌وه‌ی كه پابه‌ند ده‌بیت پێوه‌ی.
|
0 کۆمێنته‌کان
|
کۆمێنت بنووسه
HEMN SPORT
| 2007/7/15
ئه‌مانه چه‌ند ئامۆژگاریه‌كن بۆ ڕزگاربوون له‌و پرسیاره:
1-بوارێك بده به گفتوگۆكردن‌و ئاخافتن پێ مه‌بڕه‌و گوێی لێ راگره به‌بێ ئامۆژگاری كردن‌و ره‌خنه گرتن.
پیاوان پێویستیان به حه‌وانه‌وه هه‌یه له‌كاتێك دا له‌گه‌ڵ خۆشه‌ویسته‌كانیان دا ده‌بن هه‌ست به حه‌وانه‌وه‌یه‌كی زۆر ده‌كه‌ن‌و له‌كاتی گفتوگۆش دا نایانه‌وێت باس له رابردوو بكرێت‌و ئامۆژگاری بكرێن، پێویسته ئافره‌تیش خۆشه‌ویستی خۆیان بۆ ده‌ربڕن‌و گرنگیا پێ بده‌ن تاوه‌كو هه‌ست به‌و خۆشه‌ویستیه بكه‌ن‌و له‌ترسی دڵه‌ڕاوكێ ڕزگاریان ببێت كه زۆرێك له پیاوان باوه‌ڕ به‌خۆشه‌ویستی ئافره‌تان ناكه‌ن تاوه‌كو ماوه‌یه‌كی زۆریش دوای خۆشه‌ویستی .
2-ئافره‌تان ده‌بێ وا له پیاوان بكه‌ن كه یه‌كه‌مین كه‌سه له ژیانیانداو باشترین كه‌سه له ژیانیان دا.
3-پێویسته به‌ساده‌یی هه‌ڵسوكه‌وت بكه‌یت واته خودی خۆت چۆنه ئاوا هه‌ڵسوكه‌وت له‌گه‌ڵ خۆشه‌ویسته‌كه‌ت بكه‌یت وه نابێت هیواو ئاره‌زووه‌كانی خۆت بشاریته‌وه چونكه دوورنیه دوای ده‌ركه‌وتنی سروشتی خۆت ببێته هۆی جیابوونه‌وه تان.
4- هه‌ست‌و سۆزی خۆتی بۆ ده‌ربڕه به‌وه‌ی كه له‌ده‌ستت نه‌داوه‌و هیچ نه‌بێ به‌ڕێژه‌یه‌كی كه‌میش بێ ئه‌گه‌ر له‌دوای هه‌ر كێشه‌یه‌كیش بێ كه به‌رامبه‌ره‌كه‌ت جۆرێ له بێ هیوایی له‌لا دروست ببێت.
5-كارێكی وامه‌كه كه‌هه‌موو شتێك له پێناوت دا بكات وه‌یان خه‌رجیه‌كی زۆر بكات ئه‌گه‌ر له‌لایه‌نی ماددیی یه‌وه به‌رامبه‌ره‌كه‌ت باشتر بوو له‌تۆ .
6-له‌سه‌ره‌تای گرنگی پێ دانت دا له‌لایه‌ن كه‌سی به‌رامبه‌ره‌وه هه‌ست به دڵه‌راوكێ‌و دڵپیسی مه‌كه چونكه سه‌ره‌تای هه‌ست كردنێتی به‌خۆشه‌ویستی یه‌كه‌و گرنگیت پێ ده‌دات.
7-پێویسته پابه‌ند بیت به خۆشه‌ویستی‌و هه‌ستوسۆزه‌وه به‌رامبه‌ری.
8-پێویسته راستگۆ بیت له ده‌ربڕینی راستیه‌كان دا‌و چونكه ئه‌و كه‌سه‌ی به‌رامبه‌رت پێویستی پێته‌و تۆی خۆش ده‌وێت.
9-دوای ماوه‌یه‌ك له ناسینی كه‌سایه‌تی كه‌سی به‌رامبه‌ر هه‌وڵ بده له‌دوای مانگێك كه‌سی خێزانه‌كه‌ی بناسیت‌و گرنگترین كه‌سیش له‌لای كێیه.
10-ئاگاداربه له‌وه‌ی كه‌پێی ده‌به‌خشیت له هه‌رشتێك بێ وه‌ك له‌وه‌ی كه پابه‌ند ده‌بیت پێوه‌ی.
![]() شوان-NNA كۆمپانیای دروستكردنی ئوتومبێلی كرایسله‌ری ئه‌مریكی تازه‌ترین داهێنانی ماتۆڕسكیلی تازه‌ی جۆری ( دودج ـــ توماك هوك ) كه بریتی یه له ماتۆڕێكی زۆر باش، له‌وانه‌یه زۆر له ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانی جیهان بتوانن له‌دوا ڕۆژدا له‌م جۆره ماتۆڕه بكڕن . به‌لاَم پرسیاری ڕاسته‌قینه ئه‌وه‌یه ئایه كه‌س ئه‌توانێت له‌سه‌ر شه‌قامه گشتیه‌كان ئه‌م ماتۆڕه لێبخوڕێت؟ ئامانجی ئه‌م پرسیاره‌ش به‌هۆی خێراییه خه‌یاڵیه‌كه‌وه‌یه‌تی، چونكه ده‌توانێت له‌ماوه‌ی 2.5 چركه‌دا خێراییه‌كه‌ی بگاته 100 كیلۆمه‌تر و به‌رزترین خێرایی ده‌گاته 650 كیلۆمه‌تر له‌كاتژمێرێكدا . ئه‌م جۆره ماتۆڕه پێكدێت له‌ماتۆڕێكی گه‌وره‌ی 500 ئه‌سپی‌و هه‌یكه‌له‌كه‌شی له ئه‌له‌منیۆم دروستكراوه و له‌سه‌ر 4 تایه ده‌ڕوات . هه‌روه‌ها هیچ كاریگه‌ریه‌كی نابێت بۆ سه‌ر ژینگه، چونكه دوكه‌ڵه‌كه‌ی ڕه‌نگی شینه بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رنجی خه‌ڵك بۆخۆی ڕابكشێت . ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌یانه‌وێت ئه‌م ماتۆڕه‌یان ده‌ست بكه‌وێت پێویسته له‌سه‌ریان بڕی 560 هه‌زار دۆلار بده‌ن‌و مۆڵه‌تی شۆفێری مووشه‌كی باوه‌رپێكراوی نێوده‌وڵه‌تیان هه‌بێت . |
![]() ساكار-nna دواكه‌وتنی ژیری چیه ؟ دواكه‌وتنی ژیری منداڵ ، له ناكامڵ بوونی خانه‌كانی مێشك یان وه‌ستانی گه‌شه كردن‌و په‌ره‌سه‌ندنه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت، هه‌ر له‌سه‌ره‌تای سالاَنی یه‌كه‌می منداڵییه‌وه كه به‌هه‌ر هۆكارێك بێت دیاری ده‌دات. ئه‌م جۆره له نه‌خۆشی به‌ته‌نها نه‌خۆشییه‌كی دیاریكراو دانانرێت، به‌ڵكو هۆكاره بۆ دابه‌زینی ئاستی زیره‌كی، له‌چاو ئاستی زیره‌كی گشتی دا نه‌خۆشه‌كه ناتوانێت له‌گه‌ڵ ده‌وروبه‌ریدا خۆی بگونجێنێت. زیره‌كی‌و بیره جیاوازه‌كان زیره‌كی‌و تێگه‌یشتن له‌لای منداڵ ، ناساندنی له‌لایه‌ن زاناكانه‌وه جیاوازه، چونكه لای زانا ده‌رونیه‌كان‌و په‌روه‌رده‌ییه‌كان، وه‌ها باوه كه زیره‌كی توانا به‌خشه له‌سه‌ر ماسولكه‌كانی بیركردنه‌وه، یان توانایه‌كه بۆ دۆزینه‌وه‌ی یان په‌ی بردن به هه‌ڵوێستی تازه، یان زیره‌كی ده‌كرێ سیفه‌تێكی بۆماوه‌یی بێت له‌رێگای هه‌ڵگره‌كانی جینه‌وه یان كرۆمۆسۆمه‌كانه. هه‌روه‌ها دابه‌ش بوونی پله‌ی زیره‌كی له‌ناو كۆمه‌ڵگادا به‌سه‌ر تاكه‌كاندا وێنه‌ی چه‌ماوه‌یه‌كی سروشتی وه‌رگرتووه. هه‌میشه زیره‌كه – مام ناوه‌نده‌كان- به‌شێكی زۆری كۆمه‌ڵگا پێكده‌هێنن، به‌لاَم ژماره‌ی هه‌ره زیره‌كه‌كان هه‌میشه كه‌مه. له‌مانه‌وه ده‌رده‌كه‌وێت كه زیره‌كی توانایه‌كی بیری‌یه كه ده‌كرێ بپێورێت‌و بپشكنرێت، به‌و هۆكاره ده‌رونیانه‌ی كه زانا به‌ناوبانگه‌كان دایان هێناوه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته كه سیسته‌م‌و پرۆگرامێكی تایبه‌تیان بۆ داناوه‌و ناویان ناوه intelligence test واته له‌و تاقیكردنه‌وانه كه ناویان هاتووه وه‌ك تێرمان – میرل- ویكسار وه له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌م تاقیكردنه‌وانه‌شدا ناتوانین بڵێین كه ئه‌و پێوه‌رو تاقیكردنه‌وانه سه‌د له‌سه‌د راستن‌و به‌ده‌رنین له هه‌ڵه . پله جیاوازه‌كانی زیره‌كی كاتێك ده‌ڵێن زیره‌كی براده‌رێكی سروشتیه واته ئاستی زیره‌كی ئه‌و كه‌سه نۆرماڵه ئه‌گه‌ر به‌راورد بكرێت له‌گه‌ڵ تێكڕای ناوه‌ندی زیره‌كی دانیشتوانی ئه‌و ژینگه‌یه. له‌مه‌وه روون ده‌بێته‌وه كه ته‌مه‌نی ژیری تاك، نمره‌ی زیره‌كی كرده‌وه‌یی ده‌رده‌خات، یان پله‌ی زیره‌كی كرداری گه‌ر به‌راورد بكرێت له‌گه‌ڵ زیره‌كی گشتی ته‌مه‌نه‌كان دا. وه‌كه‌سێك كه ته‌مه‌نی ژیری له‌سه‌رو ته‌مه‌نی كاتی خۆیه‌وه بێت ئه‌وا زیره‌كی ئه‌و كه‌سه له‌سه‌روو ئاستی ژیری خه‌ڵكییه‌وه ده‌بێت وه پێچه‌وانه‌كه‌شی ده‌گونجێت ! نموونه بۆ ئه‌مه ده‌كرێ ئه‌و په‌نده كوردییه وه‌بیره خۆمان بهێنینه‌وه كه ده‌ڵێت ژیری به ئه‌قڵه نه‌ك به‌سال. ئه‌گه‌ر بێت‌و ته‌مه‌ن به‌راورد بكه‌ین له‌گه‌ڵ ژیری دا ئه‌گه‌ر مام ناوه‌ند یان نزیك بوو تێكڕای گشتی كاری زیره‌كی رێژه‌یه‌كی سه‌دی ئه‌دات به ده‌سته‌وه له نێوان ته‌مه‌نی ژیری‌و ته‌مه‌نی راستی مه‌به‌ستمان ته‌مه‌نی ساڵییه هه‌شت ساڵ بێت وه هاوكات پله‌ی زیره‌كی بكاته نێو هێنده ته‌مه‌نی واته 4 ئه‌وا تێكڕای زیره‌كی ده‌كاته : واته هاوكێشه‌كه بۆ ده‌رهێنانی پله‌ی زیره‌كی به‌م شێوه ده‌بێت : كاری زیره‌كی iq = ته‌مه‌نی ژیری ته‌مه‌نی كاتی ساڵ × 100 ته‌مه‌نی (iq) = × 100 ژیری تێكڕای ناوه‌ندی زیره‌كی تاكه‌كان یان تاكه مام ناوه‌نده‌كان به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له‌نێوان (90-110) به دابه‌زینی ئه‌م رێژه‌یه بۆ خوار (80) ده‌كرێ به‌و كه‌سه بوترێت دواكه‌وتووه له ژیری یان كه‌سێكی نۆرماڵ نابێت له رووی زیره‌كی‌و ئه‌قڵ‌و سه‌لیقه‌وه. هۆكاره كاریگه‌ره‌كانی زیره‌كی ئه‌و ماوه‌یه‌ی كه منداڵ له‌سكی دایكیایه‌تی وه دواتر سه‌ره‌تای ژیانی منداڵی :په‌یوه‌ندی‌و پشت به‌ستنی راسته‌وخۆی منداڵ به باوان‌و كه‌سانی تری نزیكییه‌وه هه‌موو هۆكاری زیندوو كاریگه‌رن له‌سه‌ر ئاستی گه‌شه‌و پێشكه‌وتنی به‌شه‌كانی مێشكی مندال، له‌مه‌وه روون ده‌بێته‌وه كه زیره‌كی ده‌رئه‌نجامی كارلێكی نێوان ژینگه‌و ده‌روبه‌ر له‌گه‌ڵ هۆكاره بۆماوه‌ییه‌كانه! وه دیاریكردنی رێژه‌ی ئه‌و ده‌رئه‌نجامه واته كاریگه‌ری ژینگه له‌گه‌ڵ هۆكاره بۆماوه‌ییه‌كان كارێكی هه‌روا سانا نییه! به‌لاَن باشتر وایه له سه‌ردان‌و پرس‌و رادا له پزیشكی ده‌روونی دانه‌بڕێن، چونكه گه‌لێ جار كاریگه‌ری خراپی ده‌روبه‌رو ژینگه‌ی منداڵ ده‌بێته هۆی دواكه‌وتنی ژیری یان كه‌م ژیری . |
>ساكار-nna گه‌وره كۆمپانیای جیهانی بۆ به‌رهه‌م هێنانی ئۆتۆمبیلی مه‌رسیدس له پێشانگایه‌كی نێوده‌وڵه‌تی دا نوێترین به‌رهه‌می ئۆتۆمبێلی نمایشكرد به‌ناوی مه‌رسیدس R50 كۆمپانیای ناوبراو ئاشكرای كرد: ئه‌م به‌رهه‌مه به شێوازێكی نوێ دارێژراوه‌و ته‌كنیكی زۆر پێشكه‌وتووی تێدا به‌كار هاتووه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش دا خه‌رجییه‌كی زۆر كه‌می تێچووه. شایانی باسه ئه‌م به‌رهه‌مه نوێیه جێی سه‌رسوڕمانی زۆرێك له ئاماده‌بوانی پێشانگاكه بوو وه‌ك خه‌یالێك ده‌هاته پێش چاویان . |

شوان _ NNA/
پێستی هه‌ستیار جۆرێكه له‌و پێستانه‌ی كه گۆڕانی ئاو‌و هه‌وا به‌ئاسانی كاری تێده‌كات به‌تایبه‌تی سه‌رمای زۆر یان گه‌رمای زۆر ئه‌و كار تێكردنه‌ش به‌وێنه‌ی په‌ڵه‌ی سور ده‌رده‌كه‌وێت له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی پێستیان سپی‌و هه‌ستیاره.
بۆ رزگار بوون له‌و كاریگه‌ریانه‌و پاراستنی جوانی ده‌موچاو ده‌توانین ده‌موچاومان چه‌ور بكه‌ین به‌رۆنی كه‌تان كه ده‌توانین له‌دوكانی عه‌تاره‌كاندا ده‌ستمان بكه‌وێت‌و هه‌موو شه‌وێك پێش نوستن ده‌موچاوی پێ چه‌ور بكرێت‌و بۆ ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته.
رۆنی سركه‌ی سێ‌و بۆ پێستی چه‌ور
بۆ جوانی پێستی چه‌ورو بۆ پارێزگاری كردنی له‌چالاكییه‌كه‌ی‌و بریقه‌دانه‌وه‌ی بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ك گوڵ ده‌ربكه‌وێت‌و بۆ پێستی چه‌ور بۆ ئه‌وه‌ی خاوه‌نه‌كه‌ی ده‌موچاوی به‌بێتاقه‌ت ده‌رنه‌كه‌وێت ده‌توانن ده‌موچاو چه‌ور بكه‌ین به‌رۆنی سركه‌ی سێو‌و كه‌مێك له‌شه‌ربه‌تی لیمۆو شه‌ربه‌تی خه‌یار به‌یه‌كه‌وه‌و پاش تێكه‌ڵ كردنیان ده‌توانرێت ده‌موچاوی پێ چه‌ور بكرێت به‌شێوه‌یه‌كی باش هه‌موو ئێواره‌یه‌ك چونكه ئه‌م تێكه‌ڵه‌یه ته‌نها بۆ ئه‌و كه‌سانه ده‌بێت كه پێستیان چه‌وره.

ئارام _NNA
سڵاو كردن له جیهاندا رێزلێنانێكه بۆ كه‌سی به‌رامبه‌ر به‌ڵام سڵاو به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی به‌پێی سه‌رده‌م‌و كات گۆرانكاری به‌سه‌رهاتووه، كه وابوو له‌هه‌موو سه‌رده‌مه‌كاندا سڵاوكردن هه‌بووه له‌هه‌ندێ جێگادا سڵاوكردن به‌شێوه‌ی خۆنوشتانه‌وه بووه، له‌هه‌ندێ كاتیش‌دا ئه‌ژنۆیات خستۆته سه‌ر زه‌وی، له‌م سه‌رده‌مه‌ی ئێَستاشدا ده‌ست به‌رز ده‌كرێته‌وه.
به‌ڵام سڵاوی سه‌ربازی جیاوازه له جۆره‌كانی تری تاسه‌ده‌ی هه‌ژده‌هه‌م له‌سڵاوی سه‌ربازیدا كڵاو له‌سه‌ر داده‌گیرا، تائێستاش وه‌ك رێزلێنان زۆرێك له خه‌ڵكانی شارستانی ئه‌م جۆره سڵاوه ده‌كه‌ن وه‌ك رێزلێنانێكی زۆر بۆ كه‌سه‌كه‌ی به‌رامبه‌ریان پێده‌چێت ئه‌م جۆره سڵاوكردنه بگه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌سپ سواره‌كان كه كڵاوه‌كانیان به‌رز ده‌كرده‌وه یان سه‌ریان رووتده‌كرد له‌به‌رامبه‌ر گه‌وره‌كانیاندا بۆ سڵاو لێكردنیان.
به‌ڵام له‌ئێستادا سه‌ربازه‌كان بۆ سڵاوكردن ده‌ستی راستیان به‌رز ده‌كه‌نه‌وه بۆ لای ناوچاوانیان یان كه‌ناری كڵاوه‌كانیان .
گۆرانی سڵاوكردن له كڵاو داگرتنه‌وه بۆ ده‌ست به‌رز كردنه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ چه‌ند هۆكارێك یه‌كێك له‌وانه:
زۆر جار كرێكار‌و پیشه‌وه‌ره‌كان له‌كاتی سڵاو كردن‌دا ناچار ده‌بوون ده‌سته پیسه‌كانیان به‌رن بۆ كڵاوه‌كانیان و كڵاوه‌كه‌شیان پیس ده‌كرد بۆیه سڵاوكردن گۆڕا بۆ ده‌ست به‌رز كردنه‌وه.
ئه‌و ئه‌فسه‌رانه‌ش كه شمشێریان به‌كارده‌هێنا چ سواربن چ پیاده بۆ سڵاوكردن شمشێره‌كانیان بۆ لای ده‌میان به‌رز ده‌كرده‌وه‌و پاشان بۆ لای راست‌و دواجار بۆلای خواره‌وه، ئه‌م جۆره سڵاوه‌ش ده‌گرێته‌وه بۆ چه‌رخی ناوه‌ڕاست چونكه سواره‌كان به‌نه‌ریتێكی ئایینی شمشێره‌كانیان ده‌گرت به‌ده‌سته‌وه‌و نوكه‌كه‌یان بۆ سه‌ره‌وه به‌رز ده‌كرده‌وه تاشێوه‌ی خاچ وه‌ربگرێت چونكه له‌م سه‌رده‌مه‌دا ئه‌م كاره جۆرێكیش بووه له سوێندخواردنی سه‌ربازه‌كان.

زاناكان له‌و باوه‌ڕه‌دان فیل توانای ئه‌وه‌ی هه‌یه كه له رێگه‌ی قاچه‌كانیانه‌وه هه‌ست به په‌یامه‌كانی فیله‌كانی دیكه بكات
به‌پێی راپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵنێری فه‌ره‌نسا، پێشتر زاناكان ئه‌وه‌یان زانیوه كه فیل ده‌توانێت جۆره ده‌نگێك به فریكوێنسییه‌كی زۆر نزم ده‌ربكات و له‌و رێگه‌یه‌وه بتوانێت په‌یامی خۆی به كۆمه‌ڵه فیل-ێكی دیكه كه چه‌ند كیلۆمه‌ترێكیش لێیه‌وه دوور بن، بگه‌یه‌نێتبه‌ڵام ئێستا زاناكان له زانكۆی ئه‌ستنفۆرد گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه فیل له توانایدایه شه‌پۆلی له‌راوه دروستبكات كه له رێگه‌ی زه‌وییه‌وه ده‌گاته كۆمه‌ڵه فیلێكی دیكه ئه‌وانیش له رێگه‌ی قاچه‌كانیانه‌وه هه‌ست به‌و له‌ره‌یه ده‌كه‌ن و ده‌یبیستن و له مه‌رامی ئه‌وان ده‌گه‌ن، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆكارێكی باش بۆ ئاگاداركردنه‌وه‌یان له هه‌ر هێرشێكی بێگانه بۆیان
|
0 کۆمێنته‌کان
|
کۆمێنت بنووسه
HEMN SPORT
| 2007/7/4
به‌پێی راپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵنێری فه‌ره‌نسا، پێشتر زاناكان ئه‌وه‌یان زانیوه كه فیل ده‌توانێت جۆره ده‌نگێك به فریكوێنسییه‌كی زۆر نزم ده‌ربكات و له‌و رێگه‌یه‌وه بتوانێت په‌یامی خۆی به كۆمه‌ڵه فیل-ێكی دیكه كه چه‌ند كیلۆمه‌ترێكیش لێیه‌وه دوور بن، بگه‌یه‌نێتبه‌ڵام ئێستا زاناكان له زانكۆی ئه‌ستنفۆرد گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه فیل له توانایدایه شه‌پۆلی له‌راوه دروستبكات كه له رێگه‌ی زه‌وییه‌وه ده‌گاته كۆمه‌ڵه فیلێكی دیكه ئه‌وانیش له رێگه‌ی قاچه‌كانیانه‌وه هه‌ست به‌و له‌ره‌یه ده‌كه‌ن و ده‌یبیستن و له مه‌رامی ئه‌وان ده‌گه‌ن، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆكارێكی باش بۆ ئاگاداركردنه‌وه‌یان له هه‌ر هێرشێكی بێگانه بۆیان
:: په‌ڕه‌کان ::
په‌ڕی پێشتر «|» په‌ڕی دواتر



>