:: مێنۆی سه‌ره‌کی ::

سه‌ره‌تا
پۆستی ئه‌لیکتڕۆنی
ئه‌رشیف
هاوڕێیان
ده‌رباره‌ی من :: به‌سته‌ری به‌که‌ڵک :: *-عه ربه ت-*
*-عه ربه ت-وه رزش-*
*-عه ربه ت-كومبيوته ر -*
كاتي جيهاني
دروست كردني چه‌ند خواردنيَك
زانيارى به‌سود
ته‌ندروست
چاره‌سه‌ری سه‌رڕوتانه‌وه
ئایدز چیه؟
سيخورمة
جيهاني تاوان
بۆپیکه نین
كاميرةى شاراوة
نه خشه ی جیهان
زاخاوی مێشک
دڵت ببینه
تةنهاسةبر بكةو خؤت حةكةمبة
کارتی پیرۆزبایی
له م ماڵپه ره وه ناوت به جوانی بنوسه
کامیره ی شاراوه
ساڵی له دایکبونت
مه زاد خانه که
:: لۆگۆی دۆستان ::
RSS
سه‌ره‌تا
پۆستی ئه‌لیکتڕۆنی
ئه‌رشیف
هاوڕێیان
ده‌رباره‌ی من :: به‌سته‌ری به‌که‌ڵک :: *-عه ربه ت-*
*-عه ربه ت-وه رزش-*
*-عه ربه ت-كومبيوته ر -*
كاتي جيهاني
دروست كردني چه‌ند خواردنيَك
زانيارى به‌سود
ته‌ندروست
چاره‌سه‌ری سه‌رڕوتانه‌وه
ئایدز چیه؟
سيخورمة
جيهاني تاوان
بۆپیکه نین
كاميرةى شاراوة
نه خشه ی جیهان
زاخاوی مێشک
دڵت ببینه
تةنهاسةبر بكةو خؤت حةكةمبة
کارتی پیرۆزبایی
له م ماڵپه ره وه ناوت به جوانی بنوسه
کامیره ی شاراوه
ساڵی له دایکبونت
مه زاد خانه که
:: لۆگۆی دۆستان ::

RSS
![]() ساكار-nna كاتێك منداڵ تێكه‌ڵی ده‌وروبه‌ری ده‌بێت بێجگه له‌دایك‌و باوكی كه‌سانی تریش ده‌ناسێت‌و ده‌بینێ‌و ده‌رفه‌تی زمان فێربوون فراوانتر ده‌بێ، ڕووداو به‌سه‌رهاته‌كاتی ڕۆژانه‌ی زۆرتر ده‌بێ، هه‌ربه‌هه‌مان شێوه‌ش پێویستی به‌زمانێكی پاراو تر‌و وشه‌ی زیاتر ده‌بێ بۆ ده‌ربڕینی هه‌ست‌و بیروبۆچونه‌كانی. مندالاَن له‌ته‌مه‌نی ( 3 ــ 5) ساڵیدا زۆر قسه ده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ یه‌كتردا ته‌نانه‌ت به‌ته‌نیاش بۆ خۆیان هه‌ر قسه‌ده‌كه‌ن، له‌م ته‌مه‌نه‌دا منداڵ قسه‌كانی نزیك ده‌بێته‌وه له‌قسه‌ی گه‌وره‌وه واته هه‌نگاوێكی گه‌وره ده‌نێ له‌زمان فێربووندا، منداڵ هه‌میشه به‌یاری‌و گۆرانی‌و چیرۆك‌و به‌سه‌رهات‌و گێڕانه‌وه ده‌گه‌شێته‌وه جا ئه‌و شتانه گرنگییه‌كی زۆری هه‌یه بۆ به‌ره‌وپێش چوون‌و گه‌شه‌كردنی زمان‌و هه‌میشه خۆشه كه‌گه‌وره‌یه‌ك ئه‌و شتانه‌ی بۆ بكات بۆ نموونه كاتێك كه‌چیرۆك بۆ منداڵه‌كه‌ت ده‌خوێنێیته‌وه بێجگه له‌وه‌ی دڵنیایی‌و نزیك بوونه‌وه‌و گه‌رمی ده‌ده‌یتێ‌و ده‌رفه‌تێكی تری ئه‌ده‌یتێ بۆ فێربوونی زمان‌و ڕاستی ژیان . ئه‌و منداڵه‌ی دایك‌و باوك یان كاتیان هه‌یه بۆی‌و له‌ژێر سایه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كی خێزانی له‌باردایه ئارامتره‌و د‌رك پێكردن‌و تێگه‌یشتنی خێراتره به‌سانایی له‌گه‌ڵ ده‌وروبه‌ردا ده‌گونجێ، له‌كاتێك دا منداڵێك كه‌له‌خۆشه‌ویستی بێبه‌شه‌و دایك‌و باوك به‌هۆی سه‌رقاڵی یان گیروگرفتی خۆیانه‌وه كاتیان نییه بۆیه هه‌میشه ناڕه‌حه‌ته‌و به‌سانایی ناگونجێ له‌گه‌ڵ ده‌وروبه‌ریدا له‌هه‌مان كاتدا خاوه‌ن زمانێكی له‌بار نابێ بۆ ده‌ربڕینی هه‌سته‌كانی . نه‌گونجاندنی منداڵ له‌گه‌ڵ ده‌وروبه‌ریداو نه‌بوونی به‌كه‌سانی تر ئه‌بێته هۆی دابڕینی له كۆمه‌ڵ‌و به‌م شێوه‌یه زه‌مینه‌ی قسه‌كردن‌و په‌یوه‌ندییه كۆمه‌لاَیه‌تیه‌كانی نابێ. زۆر جار منداڵپه‌نابه‌ر له‌ولاَتان تووشی كه‌م‌و كوڕی زمان ده‌بن، به‌هۆی كه‌م‌و كوڕی زمانی دووهه‌میه‌وه تووشی ناڕه‌حه‌تی زۆر و كه‌م‌و كوڕی ده‌روونی ده‌بێت‌و هه‌ندێك جاریش ده‌بێته مرۆڤێكی ناله‌باریش. گه‌ربێت‌و منداڵێكی كوردی په‌نابه‌ر نه‌توانێ به سویدی هه‌ست‌و به‌سه‌رهات‌و ڕووداوه‌كانی ڕۆژانه‌ی بگه‌یه‌نێته ده‌وروبه‌ری چ له باخچه‌ی مندالاَن‌و یاخود قوتابخانه یاخود هه‌ر شوێنێكی دیكه له‌كاتێك دا كه هاوته‌مه‌نه‌كانی ئه‌و كاره به‌ئاسانی ده‌كه‌ن ئه‌وه‌ی لای منداڵه‌كه هه‌ست به‌كه‌م كردنی بیروڕایی به‌تواناو لێهاتووی خۆی لادروست ده‌بێ، چونكه منداڵ ناتوانێ هۆی ئه‌و نه‌زانینی زمانه شیبكاته‌وه بۆیه ئه‌ركی گرنگی سه‌رشانی هه‌موو دایك‌و باوكێكه كه‌كاتی پێویست بده‌ن به‌منداڵه‌كانیان‌و شێواز‌و ڕێبازی ڕاست‌و دروست بگرن بۆ په‌روه‌رده‌و فێركردنیان‌و ئاوه‌ڵه‌كردنه‌وه‌ی ده‌رگای ژیانێكی به‌خته‌وه‌رو تاڕاده‌یه‌ك كه‌م ئازار، دیاره به‌پله‌ی یه‌كه‌م كۆمه‌ڵگا به‌رپرسیاری ئاسان كردن‌و جێبه‌جێكردنی ئه‌و ئه‌ركه‌ی خێزانه‌و زمان تاكه ڕێگه‌ی پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه كۆمه‌لاَیه‌تیه‌كانه‌و هاوكات كاریگه‌ری توندی له‌سه‌ر دروستكردنی كه‌سایه‌تی‌و هه‌ڵسوكه‌وتی تاكه‌وه له‌منداڵیه‌وه هه‌یه . |
:: په‌ڕه‌کان ::

